وەرزش

ڕۆبیرت لیڤاندۆڤسکی نازناوی باشترین یاریزانی مۆندیالی یانەکانی بەدەستھێنا


ئەگەرچی لیڤا تەنھا دوو گۆڵی لە مۆندیالەکەدا تۆمار کرد ، بەڵام وەک ھەمیشە ھاریکار و پاڵپشتێکی بەھێز بوو بۆ گەیاندنی یانەکەی بە یاری کۆتایی و ھەروەھا لە یاری کۆتایشدا ئەو ھۆکار بوو لەو گۆڵەی کە بینیامین پاڤارد تۆماری کرد 
لیڤا کە وەرزێکی نمونەیی لەگەڵ باڤارییەکان بەڕێکرد ، ھیچ نازناوێکی تاکی نەما بەدەستی نەھێنێت ، تا گەیشتە نازناوی باشترین یاریزانی جامی جیھانی یانەکانیش .
ئەوەی جێی سەرنجە ، پلەی دووەمیش وەک دووەم باشترین یاریزان ئەندریە پییەر جینیاک گۆڵکاری بەتوانای فەرەنسی و یانەی تیگریس خەڵاتەکەی بردەوە و جوشوا کیمیچیش خەڵاتی سێیەم باشترین یاریزانی بردەوە .


2 هەفتە پێشتر - Feb 12 2021 3:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123