وردەكاریی كوژرانی سێ سەربازی ئەمریكی؛ هەڕەشەی ئەمریكا و وەڵامی ئێران

2024-01-29   |  
فۆتۆ: 
هەژار
دوای ھێرشەکەی سەر تاوەری ٢٢ی تایبەت بە ھێزەکانی ئەمریکا لە سنورەکانی نێوان سوریا و ئوردن، لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە ھەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند دەکەن، ترەمپیش بەرپرسیارێتییەکەی خستە ئەستۆی بایدن، لێپرسراوێکی حکومەتی عێراقیش دەڵێت، ھێرشەکە لەدەرەوەی خاکی وڵاتەکەی بووە و ناکرێت وەڵامی ئەمریکا لە ناوخۆی عێراق بێت، ئێرانیش تۆمەتبارکردنی بەو ھێرشە بە سیاسی ناودەبات و مقاوەمەی ئیسلامیش ئەنجامدانی ھێرشەکەی گرتە ئەستۆ.