یاریزانێکی تۆپی دەستی سلێمانی بانگھێشتی ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق کرا
یەکێتی تۆپی دەستی عێراق پشتگیری خۆیان بۆ ھەڵبژاردەی لاوانیان دووپاتکردەوەو ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکەش پێکاتەی یاریزانەکانی ئاشکرا دەکات .
لەدوای ڕاگەیاندنی ناوی یاریزانانی ھەڵبژاردەکە یاریزانی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی سەھەند شەرەف بانگھێشتی ھەڵبژاردەی لاوانی تۆپی دەستی عێراق کرا ، یاریزانە کوردەکە خۆشحالی دەربڕی کە یەکێکە لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی عێراق و وەک تەنھا کورد لە ڕیزی تیپەکەدا دەبینرێت ، سەھەند ئەشرەف سوپاسی ئیدارەو دەستەی ڕاھێنەران و یاریزانە ھاورێکانی کرد کە ھاوکاری بوون لەگەیشتن بەو خەونەی ، لای خۆیەوە یاریزانەکەی ھەڵبژاردەی عێراق تەئکیدی کردەوە، ھەموو ھەوڵێکی دەدات تا ببێتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکیەکانی ھەڵبژاردەکە ، جێی ئاماژەیە سەھەند ئەشرەف یەکێکە لە یاریزانە سەرەکیەکانی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی و لەئێستادا لەگەڵ تیپەکەی گەیشتون بە قۆناغی کۆتایی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق .
SWARA KARIM
|