وەرزش

تۆم برادی حەوتەم نازناوی سوپەر بۆڵی بەدەستھێنا



تۆم برادی تەمەن ٤٣ ساڵ بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ئاستە سەرسوڕھێنەرەکەی لە تۆپی پێی ئەمریکیدا و لە یاریی سوپەر بۆڵدا پێشەنگی تامپا بای بوکانێرسی کرد بۆ سەرکەوتن بەسەر تیپی کەنساس سیتی شێفدا بە ئەنجامی ٣١ خاڵ بەرامبەر بە ٩ خاڵ.
برادی لەم یارییەدا دوو پاسی تەچداونی ئاڕاستەی ڕۆب گرۆنکۆسکی ھاوڕێی کرد و پاسێکیشی دایە ئەنتۆنیۆ براون و ھۆکار بوو بۆ سەرکەوتنی تیپەکەی لەو یارییەدا.
دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکەش برادی بە باشترین یاریزان دیارکراو بۆ جاری حەوتەم لە مێژووی خۆیدا نازناوی سوپەر بۆڵی بەرزکردەوە.
ھاوکات تۆم برادی بووە بە تەمەنترین یاریزان لە مێژووی سوپەر بۆڵدا نازناوەکە بەدەست بێنێت.


2 هەفتە پێشتر - Feb 8 2021 11:31AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123