ڕێژەی چاکبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا لە کەرکوک ٩٥٪ ی تێپەڕاندووە
ڕێژەی چاکبونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا لەکەرکوک ٩٥٪ی تێپەڕاندوەو ژمارەی گیان لەدەستدان وئەوانەشی لەژێرچاودێریدان کەمبووەتەوە.
تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند، لە کۆی ٣٤ ھەزار و ٨٥٦ تووشبوو، ٣٣ ھەزار و ٢٦٠یان چاکبوونەتەوە. لە سەرەتای ساڵی نوێشەوە ٢ ھەزار و ٩٢٨ حاڵەتی تووشبوون و ٥ ھەزار و ٨٧ چاکبوونەوە ھەبووە. ھاوکات ژمارەی گیان لەدەستدان و ئەوانەی لەژێر چاودێری دادەنرێن، کەمبووەتەوە.
|