تەندروستی

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا ١٠٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند


ھاوکات لەگەڵ بەرەوپێشچوونەکانی پەرەپێدانی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە زیادبووندایە و تا ئێستا سەروو ١٠٠ ملیۆن و ٢٨٦ ھەزار کەس لە ٢٢١ وڵاتی جیھان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، زۆرینەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکان، کە نزیکەی ٢٦ ملیۆن کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون.

لەو ١٠٠ ملیۆن کەسەی تووشی کۆرۆنا بوون، نزیکەی ٢ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار کەسیان گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ٧٢ ملیۆن و ٣١٣ ھەزار کەسی تریان چاکبوونەتەوە.

کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووھانی وڵاتی چینەوە، دەرکەوت و بە جیھاندا بڵاوبووەوە، لە ئێستاشدا چەندین ڤاکسین دژی ڤایرۆسەکە بەرھەمھاتوون.



3 مانگ پێشتر - Jan 26 2021 12:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر