فاوچی سەبارەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا دڵنیایی دەدات
ئەنتۆنی فاوچی پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیە گوازراوەكانی ئەمریكا و سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە دڵنیایی داوە سەبارەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا و ئاماژەی بەوەكردووە ڤاكسینەكە دەكرێت پەرەی پێبدرێت، بە جۆرێك توانای بەرەنگاربوونەوەی نەوە نوێیەكانی ڤایرۆسەكەی هەبێت.
فاوچی ئاماژەی بەوەش كردووە ئەو نەوەیەی كۆرۆنا، كە لە ئەفریقای باشور تۆمار كراوە مەترسیدارە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئەمریكا، بەڵام ئەو جۆرەیان كە بۆ یەكەم جار لە بەریتانیا تۆمار كرا، لانی كەم گەیشتووەتە ٢٠ ویلایەتی ئەمریكا.
|