وەرزش

لە NBA جەیمس هاردن پێشەنگی برۆكلین نێتسی كرد بۆ سەركەوتن بەسەر باكس-دا


لە خولی باسكەی ئەمریكا جەیمس هاردن ئەستێرەی نوێی تیپی برۆكلین نێتس كە هەفتەی ڕابردوو پەیوەندی بەو تیپەوە كرد بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی و ئەمجارەش پێشەنگی كردن بۆ سەركەوتن بەسەر میلواكی بەكسدا بە جیاوازی ٢ خاڵ.

لەم یارییەدا هەردوو تیپ ئاستیان هاوسەنگ بوو و لە ملاملانێیەكی توندابوون بۆ یەكلاكردنەوەی سەركەوتن، بەڵام لە كۆتاییدا جەیمس هاردن یارییەكەی بە سەركەوتنی نێتس یەكلاكردەوە بە ئەنجامی ١٢٥ خاڵ بەرامبەر بە ١٢٣ خاڵ.

هاردن لەم یاریەدا بە تۆماركردنی ٣٤ خاڵ پێشەنگی یاریزانەكان بوو، جگە لەوەش ١٢ ئاسیستی بۆ هاوڕێكانی كردبوو.

ئەمەش نۆیەم سەركەوتنی برۆكلین نێتس بوو لە ١٥ یاریی ئەم وەرزەدا و پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی (ئێن بی ئەی)یان گرتووە.



مانگ پێشتر - Jan 19 2021 12:55PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123