وەرزش

ئارسیناڵ سێ خاڵی ئاسانی لە نیوكاسڵ وەرگرت


لە كۆتا یاریی هەفتەی ١٩ی خولی نایابی ئینتگتەرا، یانەی ئارسیناڵ لە نێو یاریگای ئیماڕات میوانداری یانەی نیوكاسڵی كرد و یارییەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێی بردەوە.

تۆپ هاوێژەكان كە لە ماوەی ڕابردوودا ئاستیان بە شێوەیەكی گەورە پەرەی سەندووە، لەم یارییەشدا بە شێوەیەكی بەهێز دەركەوتن، بەڵام لە نیوەی یەكەمدا سەرەڕای دروستكردنی چەند هێرشێك نەیانتوانی گۆڵ بكەن و ئەو ٤٥ دەقەیە بە یەكسان بوونی سپی بە كۆتا هات.

لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا ئارسیناڵ بە تەواوی كۆنتڕۆڵی یاریگای گرتە دەست و لە دەقەی ٥٠ پێر ئیمریك ئۆبامیانگ گۆڵی یەكەمی تیپەكەی تۆماركرد. زۆری نەبرد و لە دەقەی ٦٠ بۆكایۆ ساك گۆڵی دووەمی یانە لەندەنییەكەی هێنا.

لە دەقەی ٧٧یش جارێكیتر ئۆبامیانگی كاپتن گەڕایەوە بۆ هەژاندنی تۆڕ و بە تۆماركردنی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ئارسیناڵ سێ خاڵی یارییەكەی بۆ تیپەكەی بە دەستهێنا.



مانگ پێشتر - Jan 19 2021 12:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123