تەندروستی

لە عێراق زیاتر لە ٨٠٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون


 

لە عێراق ١٠ تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ توشبووی تریش چاکبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرجەم پارێزگاکان ٨٠٥ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ١٠ تووشبووی تریش گیانیان لەدەستدا و ھەزار و ٥٣٠ تووشبووی تریش چاکبوونەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە ٦٠٦ ھەزار و ٩٩١ کەس، ١٢ ھەزار و ٩٣٢ تووشبووشیان گیانیان لەدەستداوە و ٥٦٥ ھەزار و ٨٨٩ تووشبووی تریشیان چاکبوونەتەوە، ئەوەش دەکاتە زیاتر لە ٩٣٪ی ژمارەی تووشبووانی عێراق.



مانگ پێشتر - Jan 15 2021 8:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر