ساڵی رابردوو لە کەرکوک بەرمیلێک نەوتی سپی بە ٣٣ ھەزار دینار دابەشکرا

2022-09-25   |  
فۆتۆ: 
کاروان محەمەد
ھاوڵاتیانی شاری کەرکوک چاوەڕوانی دابەشکردنی بەشە نەوتی ئەمساڵن و تا ئێستاش ھیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی دیاری نەکراوە.

دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگای کەرکوک بەپێی پسوڵەی تایبەتە، ساڵی ڕابردوو بەشە نەوتی کەرکوک ملیۆنێک و ٢٠٠ ھەزار لیتر بوو، بۆ ھەر بەرمیلێک نەوت ٣٣ ھەزار دینار لە ھاووڵاتیان وەردەگیرا، بۆ ئەمساڵیش بڕیارە جگە لە ھاووڵاتیان، بەشە نەوتی تایبەت بە خوێندنگە و فەرمانگەکانیش بدرێت.