لە ھەرێم ٩٧١ تووشبوی تری کۆرۆنا چاکبونەوە
لە ھەرێمی کوردستان ٦٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون و ٤ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٦٩ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بون و ٤ تووشبوی تری ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە، ٩٧١ توشبوی تریش چاکبونەوە.
بەو شێوەیەش کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێم گەیشتە ١٠٤ ھەزار و ٨٤٣ کەس و لەکۆی ئەو ژمارەیەش ٣ ھەزار و ٤٣١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، تائێستاش ٨٣ ھەزار و ٨٧٢ تووشبوو لە ھەرێمی کوردستان چاکبونەتەوە.
|