وەرزش

مان یونایتد گرێبەستی لینگاردی درێژكردەوە


 

یانەی مانچستەر یونایتد بەشێوەیەكی ڕەسمی گرێبەستی جیسی لینگاردی یاریزانی هێڵی هێرشبردنی تیپەكەی بۆ ماوەی یەك ساڵ درێژكردەوە.

گرێبەستی لینگارد لەگەڵ شەیتانە سورەكان هاوینی داهاتوو كۆتایی دەهات ، بەڵام ئیدارەی یانەكە بڕیاریاندا گرێبەستەكەی تا ساڵی ٢٠٢٢ درێژ بكەنەوە.

كەناڵی سكای نیوز لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردووە ، كە لە بەندێكی گرێبەستەكەی لینگارددا ئەوە هەبووە كە مان یونایتد مافی ئەوەی هەیە بۆ ماوەی یەك ساڵ بخاتەسەر ماوە سەرەكییەكەی.

بەوەش ئیدارەی مان یونایتد ڕێگری دەكات لەوەی لینگاردی تەمەن ٢٨ ساڵ لە هاوینی داهاتوودا بەبێ بەرامبەر یانەكە جێبهێڵێت سەرەڕای دورخستنەوەی لە پێكهاتەی سەرەكی

2 مانگ پێشتر - Jan 1 2021 11:04AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123