وەرزش

مانچستەر سیتی راهێنانەكانی دەستپێكردەوە


 

دوای ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە یارییەكەیان بەرامبەر یانەی ئیڤەرتۆن دواخراو دواتر شوێنی ڕاهێنانەكانیشیان بە تەواوی داخرا. یانەی مانچستەر سیتی جارێكیتر گەڕانەوەو ئامادەكارییەكانیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی یانەی چێڵسی لە هەفتەی ١٧ ی پرێمەرلیگ دەستپێكردەوە.

سایتی ڕەسمی مان سیتی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە لە پشكنینەكانی رۆژی چوارشەممەی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنایان نەبووە بۆیە دەتوانن ڕاهێنانەكانیان دەستپێ بكەنەوە.

ئاماژە بەوەش دەكات، كە خۆپارێزی و ڕەچاوكردنی تەندروستی یاریزانەكانیان ئامانجی سەرەكییانەو پابەندی سەرجەم رێكارەكان دەبن بۆ رووبەڕوو بوونەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

مان سیتی جەختیش لەوە دەكاتەوە كە تەواوی شوێنی راهێنانەكان لە ماوەی ٤٨ سەعاتدا پاككراونەتەوە.

جگە لە یاریی نێوان مان سیتی و ئیڤەرتۆن ، یارییی نێوان تۆتنهام و فۆلهامیش بەهۆی تووشبوونی چەند یاریزانێكی فۆلهام بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دواخرا.



2 مانگ پێشتر - Jan 1 2021 10:55AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123