وەرزش

لە خولی ئوسترالیا یانەی ماك ئارسەر بۆڵز لە بەرامبەر وێسترن سیدنی بردنەوەی نوسییەوە


 

یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانەكانی ئوسترالیای كە تازە دەستی پێكردووەتەوە بۆ هەفتەی یەكەم بەردەوامی هەیە و لە یارییەكی ئەو هەفتەیەدا هەردوو یانەی وێسترن سیدنی و ماك ئارسەر ڕووبەڕوی یەكتری بونەوە كە ئەمەی دووەمیان بۆ یەكەمین جارە لەو خولە یاری دەكات .

دوای ئەوەی هەردولا بە هێرشبردن دەستیان بە یارییەكەیان كرد و هەوڵەكانیان بۆ تۆماری گۆڵ دەستی پێكرد ، بەڵام لە گێمی یەكەمدا جگە لە لەدەستدانی چەندین هەلی هیچ گۆرانكارییەك روی نەدا و ئەو گێمە هەروەك چۆن دەستی پێكرد ئاواش كۆتایی هات

بۆ گێمی دووەم ڕاهێنەران بە پلانێكی نوێترەوە یاریزانەكانیان گەراندەوە ، ئەوەبوو لە دەقیقەی ٧٢ یانەی ماك ئارسەر گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد ، ئەمە لە كاتێكدا  چاوەڕوانی ئەوە دەكرا كە یاریزانانی وێسترن سیندی دەستی خۆیان پێش بخەن

بەڵام یاریزانانی وێسترن سیدنی نەیانتوانی قەرەبوی ئەو گۆڵە بكەنەوە و یارییەكە بە سەركەوتنێكی چاوەڕوان نەكرا و بەسودی یانە تازە میوانەكە واتە مارك ئارسەر كۆتایی هات و یەكەم سێ خاڵی بەدەستهێنا

2 مانگ پێشتر - Jan 1 2021 10:13AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123