وەرزش

ڕاهێنەری شاڵكە هۆكاری پەیوەندی كردنی بەو یانەیە ئاشكرا دەكات


كریستیان گرۆس ڕاهێنەری نوێی یانەی شاڵكە باس لە هۆكاری پەیوەندی كردنی بە یانە ئەڵمانییكەوە دەكات كە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانییەوە ئەو یانەیە ڕاهێنەری تیپەكەی گۆڕی و ئەركەكەی بە گرۆس بەخشی.

گرۆس لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەیدا ڕایگەیاند سەرسامە بەو یانەیە كە پێی وایە یانەیەكی بەناوبانگ و ناسراوە، یانەیەكی تایبەتە بۆیە دەڵێت ئەوەی كە من كردوومە كارێكی تایبەتە.

گرۆس دەشڵێت هەر لەو كاتەوەی كە ئەركی ڕاهێنانم بەرجەستە كردووە هەمیشە جەختم لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە هیچ كات گرنگی بەوە نادەم كە لە ناوەڕاستی ڕیزبەندییەكان ڕوودەدات، لە جیاتی ئەوە هەڵوەستە لەسەر یاریكردن لە لوتكە دەكەم، ئەگەر بكرێت و نەشكرێت ئەوە بكەین. ئەو ڕاهێنەرە نمونەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر دەهێنێتەوە كە وەك ئەوەی لە تۆتنهام و شتوگارت ڕوویدا.

ئەو ڕاهێنەرە باسی لەوە كرد پێویستی بە هاریكاری یانەكەی هەیە بۆ ئەوەی دانەبەزن، بەڵام وتیشی هێشتا ٥ مانگ ماوە لە بەردەمماندا بۆ ئەوەی ئەركەكەمان بە سەركەوتوویی تەواو بكەین. جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە بەو پەڕی بڕوا بەخۆبوونەوە كارەكانی ئەنجام دەدات.

كریستیان گرۆس پێشی وایە ئەمەی ئێستا دەیكات گەورەترین بەرەنگاریی دەبێت لە ژیانی ڕاهێنەری خۆیدا بەڵام جارێكیتر ئەوەی دووپاتكردەوە كە یانەی شاڵكە تیپێكی تایبەتە و یانەیەكی بەناوبانگە كە لە تەواوی جیهان هاندەری هەیە.



2 مانگ پێشتر - Dec 29 2020 11:25AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123