تەندروستی

لە بارەی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە بەریتانیا هۆشداری دەدرێت


 

لەگەڵ ئەوەی تەنها سێ ڕۆژ ماوە لەمساڵدا جارێكی تر كۆرۆنا جیهان بەرەوە دڵەڕاوكێ و مەترسی دەباتەوە دوای هیوا هەبوو بە دەركەوتنی ڤاكسین جیهان ئاسایی بێتەوە.

هەرچەندە كوتان دژی كۆرۆنا لە بەریتانیا وەك یەكەم وڵات دەستیپێكرد بەڵام دەركەوتنی ڤایرۆسێكی نوێ رەوشی ئەو وڵاتەی بەرەوە دۆخێكی خراپتربردەوە ، بەرێوبەری تەندروستی نیشتمانی ئەو وڵاتە لەو بارەیە هۆشداری دەدت و ڕایگەیاند ڕۆژانە زیاتر لە ٨ هەزار تەلەفونیان بۆ دەكرێت ئەوەش زۆر لە توانای بەشی فریاكەوتنە هەر بۆیە داواكارە كە خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكیش بێنە نەخۆشخانەكان و یارمەتی كارمەندانی تەندروستی بدەن بە تایبەتیش لە هەناسەدانی دەستكردا، چونكە بەو وتەی ئەو بەرێوبەرە ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا لەو وڵاتە زۆر زیاترە لەرێژەی توشبوان لە مانگی نیسانی رابردوو كە بە هۆی زۆری توشبونەوە ناویان نابوو بە ڕۆژی "بۆكسین دەی"  كە توشبون گەیشتبوە لوتكە لەو وڵاتەدا، پێشوتریش مات هانكۆك وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندبوو بڵاوبنەوەی كۆرۆنا لەدەست دەرچووە.

د. ئەدریان جیمس بە ڕۆژنامەی گاردیانی ڕاگەیاندووە زۆری تووشبووان كاریگەری درێژ مەودای دەبێت درێژخایەنی دەبێت نەك لە ڕووی تەندروستیەوە بە تەنها بەڵكو لە ڕووی دەرونیشەوە.



2 مانگ پێشتر - Dec 28 2020 2:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر