وەرزش

پاریس سان جێرمان كێبڕكێی بە دەستهێنانی دیپای دەكات


ڕاپۆرتە هەواڵییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی چووەتە كێبڕكێی بە دەستهێنانی ممفیس دیپای هێرشبەری یانەی لیۆنەوە.

بە پێی هەواڵێكی سایتی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئیدارەی یانە پاریسییەكە پرسیاریان لە بارەی داهاتووی ئەو هێرشبەرەوە لە بەرپرسانی لیۆن كردووە و ئامادەن بە شێوەیەكی ڕەسمی گفتوگۆیان لەگەڵ بكەن بۆ گواستنەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە بە درێژای هاوینی ڕابردوو یانەی بارسێلۆنا لەسەر داوای ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنەریان هەوڵیان دەدا دیپای بگوازنەوە بۆ ڕیزەكانیان بەڵام لەسەر نرخەكەی لەگەڵ لیۆن ڕێكنەكەوتن و تا ئێستاش لە هەوڵەكانیان بەردەوامن.

دیپای لە دوای جێهێشتنی یانەی مانچستەر یونایتدەوە ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەی لیۆن پێشكەش دەكات و بە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی ئەو یانەیە و هەڵبژاردەی هۆڵنداش دادەنرێت.



2 مانگ پێشتر - Dec 26 2020 2:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123