وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دەبێت کورد بەشداری دانووستانەکانی ئاشتی لە سوریا بکات

January 11th, 2017 | لەلایەن harem | بینین : 2331
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دەبێت کورد بەشداری دانووستانەکانی ئاشتی لە سوریا بکات
کوردستان
0

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە کە دەبێت کورد بەشداری دانووستانەکانی ئاشتی بکات لە سوریا.

‘مارک تۆنەر’ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: دەبێت گەلانی سوریا و ئەو ھێزانەی لە قۆناغی ئێستادا کاریگەرییان ھەیە خۆیان بڕیار بدەن کە دەبێت کێ بەشداری دانووستانەکانی ئاشتی بکات، وتیشی ،ئەگەر پێوێست بە ئاشکراکردنی ھەڵوێستی ئەمریکا بکات ئەوا دەبێت وەک ھەموو سوریەکان، کوردەکانیش بەشداری گفتوگۆکانی سوریا بۆ ئاشتی ببن.

سەبارەت بە بەشداریکردنی ‘پەیەدە’ لە دانووستانەکاندا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو باسە لەگەڵ ئەندامانی گرووپی پشتیوانی نێونەتەوەیی سوریا ھەڵسەنگێندراوە و وتی؛ ئەگەرھەڵسەنگاندنێکی راستەقینە بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە ( پەیەدە) ھێزێکی خاوەن نوێنەرایەتییەو بوونی ھەیە ،ھەربۆیە پێویستە لە پرۆسەی چارەسەریی کێشەکانی سوریادا گوێی لێبگیرێت کە ئەوەش ڕێگە بۆ دروستبوونی سوریایەکی دیموکراتی دەکاتەوە.