ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەندە ئەستەمە؟

20/04/2024
2125 جار خوێندراوەتەوە

شانیا محەمەد

گفتوگۆ سیاسیەکانی ئەم دوایانەی  پارت و ئۆپزسیۆن، ھاوڵاتیان،  چاودێرانی ھەرێمی کوردستان بەوەوە دەست پێدەکات ئایا پێتوایە ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت یان بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی عێراق لەبارەی گۆڕانکاری لە یاسای ھەڵبژاردن و لابردنی کورسی کۆتاکانت بەلاوە باش بوو ھەموو ئەو پرسیارانەی کە بەلای ئێمەومانان گرنگە بۆ داھاتووی وڵاتمان و بەجێگەیاندنی بنەما دیموکراسییەکان، چونکە نەبوونی دامەزراوەی یاسادانان لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان کەمدەکاتەوە لە بنەرەتدا ھەموو ئەو پرسیارانەی کە دەڵێت؛ "ھەڵبژاردن دەکرێت یان ناکرێت"، لەساتی کۆتاییھاتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان دەستیپێکرد کە ڕۆژی ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، وادەی یاسایی خۆی کۆتایی پێھات و بەڵام فراکسیۆنی یەکێتی، پارتی و گۆڕان پێشنیازەیاسایەکیان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان پێشکەشکرد و داوایان بۆ ماوەی یەکساڵ تەمەنی پەرلەمان دریژبکرێتەوە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش لە ڕۆژی ٩-١٠-٢٠٢٢، پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران و بە ٨٠ دەنگ پەسند کرد، ھاوکات لە رۆژی ٣٠-٥-٢٠٢٣، دادگەی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، کە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستووری و نایاساییە و بەم شێوەییە لە رۆژی یەکشەممە، ٢ـی تەمموزی ٢٠٢٣، بەتەواوی دامەزراوەی یاسادانان داخرا.

بەم شێوەییە پرسیار لەسەر دیموکراسیەت لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان دروست بوو، کاتێک سیاسیەکانمان لەسەر شاشەکان باس لە دەستوور و بنەمای دیموکراسی دەکەن و کاتێک باس پێداگیری ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەکەنەوە و لە ڕاستیدا ئەوە کێشمەکێشمە سیاسیەکان بوو تەمەنی پەرلەمانی درێژکردەوە و ھەروەھا ھەڵبژاردن لە کات و وادەی خۆی ئەنجام نەدرا، ھاوکات لەو ماوەیەدا ئێمەومانان مانشێتی ھەمیشەیی میدیاکانمان دەبینی کە نووسراوە " وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیارکرا" بەڵام بێ ئاگا لەوەی تەنھا دیارکردنێکەو بەس نەک نیەتی ئەنجامدانی، لە ناو ھەموو ئەو کێشمەشمە سیاسییانە عێراق بە دامەزراوەکانی دادگەی فیدڕاڵی و کۆمسیۆن ھاتنە ناو پرۆسەکەوە، دادگەی فیدڕاڵی عێراق لە چوارشەممە، ٢١-٠٢-٢٠٢٤،  لەسەر ئەو سکاڵایانەی لە دژی یاسای تایبەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، بڕیاریدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی راپرسی و ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ.

ھەروەھا، بۆ خولی شەشەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ ھەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی ھەڵبژاردندا دابەش دەکرێت و  ژمارەی کورسی کوتاکان کە ١١ کورسین ھەڵدەوەشێندرێنەوە و نادەستوورین؛ بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە ١١١ کورسییەوە دەکرێنە ١٠٠ کورسی.

سەرئەنجام بڕیارەکان کاریگەریان دروست کرد و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ١٠-٦-٢٠٢٤، دیاریکرد، ھاوکات کۆمسیۆنی عێراق بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی گرتووەتەو ئەستۆ لە ئێستاشدا ھەموو ڕێکارەکانی ھەڵبژاردن بە باشی بەڕێوەدەچێت و ئامادەکارییەکان بەردەوامن، بەڵام ئەو پرسیارەی کە "ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەندە ئەستەمە" دێتە کایە ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی لایەنەکان و ھەروەھا پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی لە ھەڵبژاردنەکان کرد ئەمەش ھەموو ئەو پرسیارانەی کە ھەڵبژاردن دەکرێت یان نا نوێ کردووەتەوە لای ھاوڵاتیان و چاودێران و شیکەرەوانی سیاسی.

ئێمە دەڵێن؛ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەندەش ئەستەم نیە کە باسی لێوەدەکان چونکە ئەگەر شیکاریەک بۆ بارودۆخەکە بکەین لە ئێستادا کۆمسیۆنی باڵای سەرەبخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە بەردەوامی ئامادەکاریەکانی دەکات، ھەروەھا بڕیارەکانی دادگەی فیدرڵیش لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن و ئەنجامدانی خاڵێکی ئیجابین بۆ پەیڕەوکردنی دەستوور و ھەڵبژاردنێکی یاسایی و دەستووری، لەلایەکی دیکەوە پیداگیری  ھاولاتیانی ھەرێم و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان  و گشت ئەو فشارانەی دروست بوون و ھاوکات ویستی لایەن و پارتە سیاسیەکانیش وایکردووە بڵێن "ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت" و ئەونەدەش ئەستم نیە کە باسی لێوەدەکەین.