عەبادی: تا تورکیا ھێزەکەی لەعێراق نەکشێنێتەوە پەیوەندییەکان یەک ھەنگاو ناچێتە پێشەوە

January 11th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 679
عەبادی: تا تورکیا ھێزەکەی لەعێراق نەکشێنێتەوە پەیوەندییەکان یەک ھەنگاو ناچێتە پێشەوە
عێراق
0

رۆژنامەی”حوریەت”ی تورکی لەزاری بەرپرسێکی باڵای تورکیاوە ئاشکرایکرد، پێش کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ لەدەستی تیرۆریستانی داعش،تورکیا ھێزەکەی لەناحیەی”باشیک” ناکشێنێتەوە، جەتیشیکردۆتەوە لەماوەی دوو مانگی داھاتوودا، ھەردوو وەفدی تورکیا و عێراق لەسەر شێواز و رێوشوێنەکانی کشانەوەی ھێزەکەی تورکیا لە عێراق گفتوگۆ دەکەن.

ئەو بەرپرسە باڵایەی تورکیا بە رۆژنامەی حوریەتی راگەیاندووە، ئەنقەرە لەپلانیدا نییە ھێزەکەی بەم نزیکانە لەعێراق بکشێنێتەوە و بەرپرسانی عێراقیش لەوە تێگەیشتوون کە سوپاکەی تورکیا بەشێوەیەکی ھەمیشەیی لەعێراق نامێنێتەوە.

ھەفتەی رابردوو “حەیدەر عەبادی” سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ “بینالی یەڵدرم” سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەبەغداد رایگەیاند، تورکیا بەڵێنیداوە رێز لەسەروەری خاکی عێراق بگرێت و رەزامەندیشی دەربڕیوە لەسەر داواکەی عێراق بۆ کشانەوەی ھێزەکەی لەناحیەی” باشیک.

عەبادی جەختیشیکردۆتەوە لەوەی تاوەکو تورکیا ھێزەکەی لەعێراق نەکشێنێتەوە، ئەوا پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و بەغداد یەک ھەنگاو ناچێتە پێشەوە.