ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان: ٨٠%ی گەڕەکەکانی خۆرھەڵاتی موسڵ کۆنترۆڵکراون

January 10th, 2017 | لەلایەن chalak sh | بینین : 772
ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان: ٨٠%ی گەڕەکەکانی خۆرھەڵاتی موسڵ کۆنترۆڵکراون
عێراق
0

ئەمڕۆ ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق گەڕەکی “سوککەر”یان لەبەری خۆرھەڵاتی موسڵ کۆنترۆڵکردەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند لەچەند رۆژی داھاتوودا قۆناغی رزگارکردنی بەری خۆرھەڵاتی موسڵ کۆتایی دێت کە تائێستا نزیکەی ٨٠%ی رزگارکراوەتەوە، بڕیارە دوای ئەویش قۆناغی ھێرشکردنە سەر خۆرئاوای شارەکە دەستپێدەکات.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ئەوەشیخستەڕوو کە داعش بەمەبەستی رێگرتن لەپێشڕەوی ھێزە ئەمنییەکان پردەکان بۆمبڕێژ دەکات و ئەمڕۆش ھەردوو پردی پێنجەم و ئاسنینیان تەقاندەوە.