ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق دەستپێدەکاتەوە

January 10th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 292
ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق دەستپێدەکاتەوە
عێراق
0

بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتەکانی وەرزی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق دەستپێ بکاتەوەو پێشبینی دەکرێت دانانی پێنج وەزیری حکومەت و پەسەندکردنی چەند یاسایەکی گرنگ لەو وەرزەدا پەسەند بکرێت.

“عیماد یۆحنا” بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەران عێراق رایگەیاند ، سەرەتا سەرۆکایەتی ئەنجوومەن کۆبونەوەیەک لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان و سەرۆکی لیژنەکان ساز دەکات و پێشبینی کرد دانشتنەکە پرۆتۆکۆڵی بێت و دەنگ لەسەر ھیچ پرۆژە یاسایەک نەدرێت.

ھاوکات جاسم محەمەد جەعفەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند ،بڕیارە لەم وەرزەدا ئەنجومەنی نوێنەران متمانە ببەخشێتە پێنج وەزیری حکومەت و چەند پرۆژە یاسایەکی گرنگ پەسەند بکات ، لەوانەش ھەردوو یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان.