لە بۆردومانێکی فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانیدا ١٩ گەورە تیرۆریست کوژراون

January 8th, 2017 | لەلایەن Raz | بینین : 909
لە بۆردومانێکی فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانیدا ١٩ گەورە تیرۆریست کوژراون
عێراق
0

لە بۆردومانێکی فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە خۆرئاوای موسڵ ١٩ گەورە تیرۆریستی داعش کوژراون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاماژەی بەوەکردووە فرۆکەکانی ھاوپەیمانان زۆر بە وردی ئەو ھێرشانەیان ئەنجام داوەو تیایدا قوتابخانەیەکیان کردۆتە ئامانج کە ١٩ سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی داعش خۆیان تێدا حەشار دابوو .

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو گەورە تیرۆریستانە، زۆربەیان لە تیرۆریستە بیانیەکانی ناو داعش بوون.ھاوکات لە چەندین بۆردومانی تری فرۆکەکانی ھاوپەیماندا ژمارەیەک ئوتومبیلی بۆمب رێژکراویش تەقێنراونەتەوە.