وێنەو زانیاری.. چیرۆکی ئەو بێ لانەیەی بەھۆی دەست پاکییەوە ژیانی گۆڕانکاری بەسەردا ھات

January 7th, 2017 | لەلایەن chalak sh | بینین : 38707
وێنەو زانیاری.. چیرۆکی ئەو بێ لانەیەی بەھۆی دەست پاکییەوە ژیانی گۆڕانکاری بەسەردا ھات
هه‌مه‌ره‌نگ
0

بێ لانەیەک لەشاری کانساس-ی ئەمریکا بەناوی “Billy Ray Harris”، تەمەن ٥٥ ساڵ، ئەوەی بیری لێ نەدەکردەوە گۆڕینی ژیانی بوو بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو.

“Sarah Darling” کاتێک بڕێک پارەی کەم دەدات بەو بێ لانەیە، لەو کاتەدا ئەنگوستیلە ئەڵماسەکەی کە نرخەکەی ٤ ھەزار دۆلار بوو، دەکەوێتە خوارەوەو دوای چەند سەعاتێک ئەو بێ لانەیە دەیدۆزێتەوەو لای خۆی ھەڵیدەگرێت.

دواتر ژنەکەی گەڕایەوە بۆ ھەمان شوێن و بێ لانەکە لەوێ چاوەڕێی دەکردو ئەنگوستیلەکەی بۆ گەڕاندەوە.

دوای ئەوە پەیوەندی نێوان ئەم دوانە بەرەو پێشچوو، بەیارمەتی مێردەکەی چیرۆکی ئەم بێ لانەیەیان لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاوکردەوەو نزیکەی ٢٠٠ ھەزار دۆلاریان بۆ کۆکردەوە، بەم جۆرە ژیان ئەو بێ لانەیە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتوو، توانی خانویەک و ئۆتۆمبیلێک بکڕێت و پەیوەندیشی لەگەڵ ئەو خێزانە ھەر ماوە.