گیراوەیەک بۆ ڕزگاربوون لە ئازاری جومگە و ئەژنۆکان

January 5th, 2017 | لەلایەن Raz | بینین : 28602
گیراوەیەک بۆ ڕزگاربوون لە ئازاری جومگە و ئەژنۆکان
تەندروستی
0

ئازاری ئەژنۆ توشی زۆر کەس دەبێت پەیوەست نیە بە تەمەن و ڕەگەزەوە زۆر جار ئەم ئازارە چەند ھۆکارێک دەبێتە ھۆی دروستبوونی:

١-بەھۆی (ھیلاکی،کەمی کالیسیۆم و ڤیتامین “D” ،کانزاکان) .

کەمی ڤیتامین “D” کاریگەری لەسەر تەندروستی ئێسک دەبێت ھەروەھا کەمی کالیسیۆمیش دەبێتە ھۆی بێھێزی ئێسک ھەربۆیە ئەم جۆرە کەسانە زۆر کات بەدەست ئازاری جومگە و ئێسکیانەوە دەناڵێنن.

٢-ھەوکردنی جومگەکان.

دەتواندرێت بەم چارەسەرە سروشتیە ئازاری جومگە و ئەژنۆکان نەھێڵدرێت:

دروست کردنی شەربەتێک کە لە ئەنەناس،پرتەقاڵ،دارچینی پێکھاتوە بەم گیراوەیەش دەوترێت(شەربەتی دارچینی بە ئەنەناس لەگەڵ پرتەقاڵ)

پزیشکەکان ئامۆژگاری دەدەن بە خواردنەوەی ئەم گیراوەیە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بە شێوەیەکی ڕێک و پێک چونکە ئەم گیراوەیە دەوڵەمەندە بە سلیکۆن و مەگنیسیۆم و ڤیتامین “C” کاریگەری باشی دەبێت لە نەھێشتنی ئازاری ئەژنۆ و جومگەکان .