جوڵە لەکاتی کارکردندا ھۆکارە بۆ بەھێزکردنی بەرگری لەش

January 4th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 4956
جوڵە لەکاتی کارکردندا ھۆکارە بۆ بەھێزکردنی بەرگری لەش
تەندروستی
0

ھەروەک ئاشکرایە چەند سەعاتێک دانیشتن لە شوێنی کاردا دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ، بۆیە زانایان بەردەوام بەدوای دۆزینەوەی چارەسەردا دەگەڕێن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی دانیشتن.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێش دەرکەوتووە کە پێدەچێت ٥ دەقە رۆشتن بەپێ، رێگەچارەیەکی گونجاو بێت بۆ کەمکردنەوەی بەشێک لەو مەترسییانەی کە دانیشتنی درێژخایەن لەسەر تواناو وزە و باری دەروونی و تەندروستی مرۆڤ دروستی دەکات، وەک زیادبوونی ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە و زیادبوونی کێش و خەمۆکی.

بۆئەو مەبەستەش تیمێکی زانکۆی پزیشکی کۆلۆرادۆ ئانشوتز و پەیمانگەی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن توێژینەوەیەکیان لەسەر ٣٠ کەس ئەنجامدا.

سەرەتا بەشداربوونی توێژینەوەکە ماوەی ٦ سەعات دانیشێندران و تەنھا رێگەی چوون بۆ تەوالێتیان پێدەدرا.

لە تاقیکردنەوەی دووەمیشدا، بەشداربووان، رۆژی کارکردنیان بە ٣٠ خولەک بەپێ رۆشتن لەناو شوێنێکی تەنگەبەردا دەستپێدەکرد.

لە تاقیکردنەوەی سێیەمیشدا داوا لە بەشداربوونی توێژینەوەکە کرا کە دوای ھەر سەعاتێک دانیشتن، ٥ دەقە بەپێ بڕۆن.

توێژەرەوان بۆیان دەرکەوت کە بەشداربوون لە تاقیکردنەوەی سێیەمدا بەدرێژایی رۆژ، باشترین دۆخیان لەرووی تەندروسی و ھەستکردن بە ماندووبوون و حەز بەخواردن ھەبووە.

توێژەرەوان گەشتنە ئەوبڕوایەی کە چالاکییەکی کورت مەودای وەک ٥ دەقە بەپێ رۆشتن بۆ ھەر سەعاتێک دانیشتن، لەتوانایدایە رێژەی ھەستکردن بە ماندووێتی کەمبکاتەوە و تواناو وزەی مرۆڤیش بەدرێژایی ئەو رۆژە زیاد بکات.

یەکێک لە ئامادەکارانی توێژینەوەکەش رایگەیاند، ئەنجامدانی چالاکییەکی کەم لە چەند کاتێکی جیاوازدا، رێگەیەکی سادە و ئاسانە بۆ باشکردنی باری تەندروستی.