تەکنەلۆژیا

سەربەندێک هاوکاری کەمکردنەوەی پەستانی دەرونی دەکات


لە کاتێکدا زۆربەمان بە دەست کەمی سەرنجدان و ئاڵۆزی هزر و پەستانی دەرونیەوە دەناڵێنین بەهۆی خێرا تێپەڕینی ژیان و زۆربوونی بەرپرسیاریەتییەکان، سەرەنجام هەندێک کەس چەندین ڕێگەی جیاواز بەکاردەهێنن بۆ ڕزگاربوون یاخود کەمکردنەوەی پەستانی دەرونی لەوانە بەکارهێنانی دەرمانی پزیشکی بەڵام مەرج نییە کاریگەری دەرمان لەسەر هەموو تاکەکان وەکو یەک بێت.

لەبەر ئەم هۆکارەش کۆمپانیای "ئینتێراکسۆن"ی کەنەدی هەستاوە بە دروستکردنی سەربەندێکی ئەلیکترۆنی بە ناوی "Muse 2" کە یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی دەرونی دەدات و وەک ڕاهێنەرێکی دەرونی کار دەکات بەهۆی بوونی چەند هەستەوەرێک لە ڕووی ناوەوەی سەربەندە ئەلیکترۆنییەکە کە لەسەر سەری بەکارهێنەر جێگیر دەکرێت و چالاکییەکانی مێشکی تۆمار دەکات وەک ئاماژەکانی (تێکرای لێدانەکانی دڵ و شەپۆلەکانی دەماغ و جوڵەکانی جەستە) و لە ڕێگەی پڕۆگرامێکەوە بە شێوەی وێنە و تۆماری دەنگی لەسەر ئامێرە ئەلیكترۆنیەکانی وەک مۆبایل و تابلێت و کاتژمێری هۆشمەند پیشانی بەکارهێنەری دەداتەوە.

لە پاڵ ئەمانەشدا پڕۆگرامی سەربەندەکە چەندین ئاوازی ئارامکەری سروشت و شەپۆلی دەریا لەخۆ دەگرێت کە بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێی هەر جۆرە هێدفۆنێکەوە گوێبیستیان بێت و ئارام ببێتەوە.

لە ئێستاشدا نرخی سەربەندی ئەلیکترۆنی "Muse 2" بە وایەری بارگاویکردنەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا لە ٢٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
The Muse 2 Brain Sensing Headband and Meditation App Takes Mindfulness to  the Next Level


Amazon.com : Muse 2: The Brain Sensing Headband + Official Muse Hard Case  Bundle : Sports & Outdoors

2 مانگ پێشتر - Dec 26 2020 11:40AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1