جۆو بایدن داوا لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات بەپەلە ئۆکرانیا جێبھێڵن

2022-02-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات بە پەلە ئۆکرانیا جێبھێڵن و ھۆشداریشدا لە بەرپابوونی جەنگێکی گەورە لەگەڵ ڕووسیا.

بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ھەواڵی (ئێن بی سی) وڵاتەکەی ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر ھاووڵاتیانی ئەمریکا ھەر ئێستا ئۆکرانیا جێبھێڵن، ئەوان مامەڵە لەگەڵ یەکێک لە سوپا گەورەکانی جیھان دەکەن. دەشڵێت، ڕەوشەکە  زۆر جیاوازە و ئەگەڕی ئەوەش ھەیە بە شێوەیەکی بەپەلە بەرەو نارامیی بچێت.

سەرۆکی ئەمریکا ھۆشداریشیدا لەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن ھاوڵاتییەکانی وڵاتەکەمان لە خاکی ئۆکرانیا بگوازنەوە ئەگەر بێت و ڕووسیا ئۆکرانیا داگیر بکات.