خواردنەوەی چای سەوز ڕۆژانە دەتپارێزێت لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان
قەڵەوی وشەكرەی جۆری دوو گەورەترین گرفتی تەندروستی گشتین كە لەسەر ئاستی جیهاندا ، دەبنە هۆی زیادبوونی ڕێژەی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێن لە لەشی مرۆڤدا.
زانایانی زانکۆی " گۆیاس" لە بەرزایل لە نوێترین توێژینەوەیاندا ئاشكرایانكردووە ، ڕێژەی ئەو كەسانەی نەخۆشی قەڵەویی و یان شەكرەی جۆری دووەمیان هەیە لەم دواییانەدا بەشێویەكی ئێجگار زۆر زیادی كردووە و گەیشتووەتە ئاستی نەخۆشییە پەتاییەكان ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوەی شەش كوپ چای سەوز ڕۆژانە دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن لە لەشدا.
هەر لە توێژینەوەكەدا ، گرنگرتین سودەكانی چای سەوز خراوەتەڕوو ، كە یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات و لەهەردوو رەگەزدا بەهەمان شێوە دەبێتە هۆی سوتانی چەوری لەش و دابەزاندنی ڕێژەی کۆڵسترۆڵ.
لەگەڵ ئەوەشدا چای سەوز توانای نەهێشتنی شەکرەی جۆری دووی هەیە بەپێی لێکۆڵینەوەیەک ئەوکەسانەی ڕۆژانە شەش کوپ چای سەوز دەخۆنەوە ٣٣٪ ڕێژەی شەکرەی جۆری لەجەستەیاندا کەم دەبێتەوە ، هاوكات چای سەوز نەک بەتەنها کۆڵسترۆل دادەبەزێنێت بەڵکو پەستانی خوێنیش دادەبەزێنێت. ئەو کەسانەی کە بەدەست بەرزی پەستانی خوینەوە دەناڵێنن پیویستە ڕۆژانە سێ جار چای سەوز بخۆنەوە.
|