هەمەڕەنگ

ئەستۆن مارتن ئاهەنگی سەرکەوتنی "DB5 Goldfinger"ی گێڕا


لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "سترایڤ می"دا هاتووە کە کۆمپانیای ئوتومبێلی بەریتانی ناسراو بە "ئەستۆن مارتن" ئاهەنگی سەرکەوتنی دووبارە دروستکردنەوەی ژمارەیەک لە ئوتومبێلی جۆری "دی بی فایف گۆڵدفینگەر"ی لە شێوەی کارێکی وێنەگرانە "فۆتۆشوتینگ" گێڕا کە ئوتومبێلێکی کلاسیکییە و بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٤ لە زنجیرە فیلمی سیخوڕی "جەیمس بۆند"دا دەرکەوت.

بە گوێرەی هەواڵەکە، کۆمپانیای ناوبراو بە هاوکاری کۆمپانیای "ئیۆن پڕۆدەکشن"ی بەرهەمهێنەری فیلم لە ساڵی ٢٠١٩دا بڕیاریاندا ٢٥ ئوتومبێلی جۆری "دی بی فایف گۆڵدفینگەر" دروست بکەن کە هاوشێوەی سەرەتای دروستبوونی لەلایەن تیمی دیزاینەران و ئەندازیارانی "ئەستۆن مارتن"ەوە تەواوی پارچەکانی ئوتومبێلەکان بە دەست ببەسترێت و هیچ ئامێریک بەکارنەهێنرێت تا لە ئاست ناوبانگەکەیدا بێت کە وەک شاکارێک سەیر دەکرێت لەلایەن هەوادارانی ئوتومبێلەوە، و لە ئێستادا کۆتاییان بە پڕۆژەکە هێناوە.

جێی ئاماژەیە، ئوتومبێلەکان جگە لە تایبەتمەندییە ستانداردەکانی کۆمپانیا زۆربەی ئەو تایبەتمەندیانەشیان تێدایە کە لە ئوتومبێلەکانی ناو زنجیرە فیلمەکەدا بوونیان هەیە، هەروەها ژمارەیان یەکسانە بە ژمارەی بەشەکانی زنجیرە فیلمی سیخوڕی "جەیمس بۆند" بە درێژایی مێژوو کە ٢٥ بەشە و دواهەمینیان بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢١ لە سینەماکان پەخش بکرێت.

لە کۆتایشدا کۆمپانیای "ئەستۆن مارتن" ڕایگەیاندووە کۆکردنەوەی ژمارەیەک لە شاکاری "دی بی فایف گۆڵدفینگەر" بۆ ئەنجامدانی کارێکی هونەری ئاسان نییە لەبەر ئەوەی زۆربەی کات ئوتومبێلەکان لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشرێنە سەرمایەدارەکان لە تەواوی جیهاندا، هەر بۆیە دوای کۆتایهێنان بە پڕۆژەکە هەلێکی گونجاو بوو تا بە ئەنجامدانی کارێکی وێنەگرانە "فۆتۆشوتینگ" ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن.

أستون مارتن
أستون مارتن
أستون مارتن
أستون مارتن
أستون مارتن



3 هەفتە پێشتر - Dec 25 2020 2:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1