لە زانکۆی سلێمانی گۆشەیەکی تایبەت بۆ بەرھەمەکانی خاتوو گەلاوێژ دەکرێتەوە

2022-02-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە کتێبخانەی گشتی زانکۆی سلێمانی، گۆشەیەکی تایبەت بە بەرھەمەکانی خاتوو گەلاوێژ دەکرێتەوە.

لە میانەی پێشکەش کردنی چەپکە گوڵی ڕێزو وەفای خاتوو گەلاوێژ بە پ.د. ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بەبۆنەی بەدەستھێنانی  پلەی سێیەمی زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق بەپێی ھەڵسەنگاندنی سایتی وێبۆ مێتریکی جیھانی، کە بۆماوەی پێنج ساڵی تەواوە زانکۆی دایک بەردەوامە لەم ئاستە زانستیەدا.  


پ.د. ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی باسی لە کردنەوەی گۆشەی کتێبخانەی خاتوو گەلاوێژ کرد لە کتێبخانەی گشتی زانکۆی سلێمانی و وەک زۆربەی ئەو نووسەرانەی تر کەبەرھەمەکانیان پیشان دراوە و خراوەتەڕوو کە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ توێژەران و خوێنەران و دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی زانکۆی سلێمانی.


ھاوکات تەواووی بەرھەمەکانی خاتوو گەلاوێژ بەشێوازی ئۆنلاین و pdf  لەلایەن galawzh.com  پێشکەش بە زانکۆی سلێمانی کرا بۆ ئەوەی وەک ھاوکاری و یارمەتیدانی توێژەران و خوێندکاران و خوێنەران زیاتر سوودی ھەبێت.