قوباد تاڵەبانی: تەقدیرێکی زۆرم ھەیە بۆ دواھەمین نەبەردی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە حەسەکە

2022-01-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
قوباد تاڵەبانی لە بارەی ڕەوشی حەسەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "تەقدیرێکی زۆرم ھەیە بۆ دواھەمین نەبەردی و گیانفیدایی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە توانییان تیرۆریستە داعشە ھەڵاتووەکانی گرتووخانەی غوێران دەستگیر بکەنەوە". قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کرد کە تیرۆریستانی داعش دەیانویست لە ڕێگەی دروستکردنی ڕووداوێکی ئاڵۆزەوە، ئارامیی ناوچەکە بشێوێنن و ڕیزەکانی خۆیان پتەو بکەنەوە. قوباد تاڵەبانی ھاوخەمیی خۆیشی بۆ کەسوکاری شەھیدانی ئۆپەراسیۆنەکە دەردەبڕی و ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.

ڕاشیگەیاند، ئەم ڕووداوە پێمان دەڵێتەوە کە؛ داعش ھێشتا مەترسییەکی زیندووە و دەبێت لە ھەرێمی کوردستان و عێراقیش لێیان غافڵگیر نەبین و لە ئامادەباشیدا بین. ئەرکی ھەمووانیشە، بەرەنگاریان ببنەوە.