تورکیا ھەوڵی لێسەندنەوەی پارێزبەندی چەند پەرلەمانتارێکی ھەدەپە دەدات

2022-01-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی دادی تورکیا ١٢ دۆسیەیی تاوانی چەند پەرلەمانتارێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کردوە بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی.


بەپێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، وەزارەتی دادی تورکیا ١٢ دۆسیەی لە دژی ١٠ پەرلەمانتار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کردوە بۆ لیسەندنەوەی پارێزبەندی کە ١٠ دۆسیە لە دژی نۆ پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"و دوو دۆسیەش دژ بە پەرلەمانتارێکی پارتی ھەرێمە دیموکراتەکان. 


سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش دۆسیەکانی ئاڕاستەی لیژنەی دادپەروەری و دەستوورکردووە.