بەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنی گەیشتە بەسرە.
کازمی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ لێپرسراوانی حکومی و فەرماندە ئەمنییەکانی پارێزگای بەسڕە کۆدەبێتەوەو رەوشی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لەو پارێزگایە تاوتوێ دەکەن.
دوێنێش کازمی لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و ژمارەیەک لە فەرماندەی ئەمنی باڵا، سەردانی سنوری نێوان عێراق و سوریای کرد و رایگەیاند، داعش شکستیھێناوە و لە عێراق جێگەی نابێتەوە.