لە سنوری زاخۆ بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان لە زیادبووندایە و ھەوڵیش دەدرێت بۆ دوورخستنەوەی گەنجان لە ماددە ھۆشبەرەکان و ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن بەو ماددانەوە.
پسپۆڕانی بواری کۆمەڵناسیش دەڵێن، خەڵکانێک لە ڕێی ئەو جۆرە ماددانەوە دەیانەوێت گەنجان لەناوببەن.
پسپۆڕانی تەندروستیش دەڵێن، گرتووخانەکان پڕبوون لە گەنجانی ئالودەبووی ماددە ھۆشبەرەکان، بە تایبەتیش گەنجانی شارەکانی ھاوسنور لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.