پۆڵەندا بۆ ڕێگری لە تێپەڕبوونی کۆچبەران دیوارێکی ١٨٦ کیلۆمەتری دروستدەکات

2022-01-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پۆڵەندا بۆ ڕێگرتن لە پەڕینەوەی کۆچبەران لەسەر سنورەکانی دەستی بە دروستکردنی دیوارێک کرد.

ھێزەکانی پاسەوانی سنوری پۆڵەندا ڕایگەیاند، لەسەر سنورەکانیان لەگەڵ بێلاروس دەستیان بە دروستکردنی دیوارێک کردووە کە درێژییەکەی ١٨٦ کیلۆمەترە و بەرزییەکەشی ٥ مەترە و ئامانجی سەرەکیشیان ڕێگرتنە لە تێپەڕبوونی کۆچبەران بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی پاسەوانی سنور، بڕیارە دروستکردنی دیوارەکە تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ تەواو ببێت.

لە چەند مانگی ڕابردوودا کۆچبەران ھەوڵیاندا لە ڕێگەی پۆڵەنداوە بگەن بە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام پۆڵەندا ڕێگەی بە تێپەڕبوونیان نەدا، تەنھا لە دوو مانگی ڕابردووشدا زیاتر لە ٨٠٠ کۆچبەر ھەوڵیانداوە لە ڕێگەی پۆڵەنداوە بگەنە ئەوروپا.