لاڤرۆڤ: یەدەگی دراوی بیانی لە جۆری دۆلار کەم دەکەینەوە

2022-01-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو یەدەگی دراوی بیانی بە دۆلار کەم دەکاتەوە.

لاڤرۆڤ لە بەردەم پەرلەمانی ڕووسیا ڕایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانی لە جۆری دۆلاری ئەمریکی بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێنن.

لاڤرۆڤ وتیشی، لەگەڵ ئەو ھەنگاوەیاندا ڕێکارەکانی پەیوەست بە جوڵەی ئابوری و دۆسیەی پەیوەست بە گۆڕینی دراو چارەسەر دەکەن.

وتیشی، بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن دەستپێشخەرییەکەیان ڕەتبکرێتەوە و لە ئەگەری ڕەتکردنەوەشیدا ڕێکاری پێویست بۆ بەرھەڵستیکردنی بڕیارەکان دەگرنەبەر.