ھەزار تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی ھەسەدە کردووە

2022-01-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تا ئێستا ھەزار تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی ھێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە لە گرتووخانەی حەسەکە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ ١٥٠ تیرۆیستی تری داعش خۆیان رادەستی ھەسەدە کردووە، بەوەش کۆی گشتی ئەو داعشانەی خۆیان رادەست کردووە گەیشتۆتە ھەزار داعش .

ھەسەدە راشیگەیاندووە، چەند تیرۆریستێک لە ناو گرتووخانەکە ماون روبەڕووی ھێزەکانیان دەبنەوە، ھاوکات فڕۆکەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە و ھەندێک کاتیش دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت. 

لەلایەکی ترەوە، شەش بارمتەی تر کە کارمەندی زیندانی سەناعەی حەسەکەن، لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگارکران، تائێستاش توانراوە ٢٣ بارمتەی ناو گرتووخانەکە لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار بکرێن.