ئیبراھیم رەئیسی: تەنھا بە لابردنی گەمارۆکان لەگەڵ ئەمریکا رێکدەکەوین

2022-01-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، تەنھا بە لابردنی گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی، لەگەڵ ئەمریکا رێکدەکەون و رێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٢ زیندوو دەکەنەوە.

ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندووە، تا ئێستا لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا دانوستانیان نەکردووە، بەڵام ئەگەر واشنتۆن ئامادە بێت گەمارۆکانی سەر تاران ھەڵبگرێت، دەرفەتی رێککەوتن دەبێت.
رەئیسی ئاماژەی بەوەشکرد، لە دانوستانەکانی ڤییەننا کار بۆ ھەڵگرتنی گەمارۆکان و پوچەڵکردنەوەیان دەکەن و یەکێک لە رێگاکانی لابردنی گەمارۆکان دروستکردنی پەیوەندییەکی باشە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.