لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا لە ئیستانبوڵ ٣٠ ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا
2022-01-24
|
کوردسات نیوز
لە ڕوداوێکی ھاتووچۆدا لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا ٣٠ ئۆتۆمبێل بە یەکیانداداو، بەھۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ڕوداوەکە بەھۆی بەفر باریینی زۆر و نالەباری کەشوھەواوە بووە.
لۆریەکی بارھەڵگر لە ڕێڕەوی خۆی دەرچووە و خۆی کێشاوە بە چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا، دواتریش چەندین ئوتۆمبێلی دیکە خلیسکاون و ٣٠ ئۆتۆمبێل بەریەککەوتوون.
بۆ بەھاناوەچوونی بریندارەکان تیمی تەندروستی مەیدانی چوونەتە ناوچەکە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ھەر بەھۆی کەشوھەوا و بەفربارینی زۆرەوە، لە چەند ناوچەیەکی دیکەی تورکیا ڕوداوی ھاتووچۆی زیاتر ڕوویانداوە.
|