تاڵیبان داوای وەرگرتنەوەی پارە بلۆککراوەکانی وڵاتەکەی دەکات

2022-01-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی مرۆیی لە ئەفغانستان، گفتوگۆی نێوان بزوتنەوەی تاڵیبان و دیپلۆماتکارانی ئەوروپا، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ دەستی پێکرد.

وەفدی حکومەتی تاڵیبان، لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیتالیا و نەرویژ و یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوە و داوایان لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا کرد، ئەو ١٠ ملیار دۆلارەی ئەفغانستان کە لە بانکەکانی ئەوروپادا بلۆککراوە بگەڕێنرێتەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژێرخانی ئابوری وڵاتەکەیان .
چاوەڕوانیش دەکرێت، نوێنەرانی وڵاتانی خۆرئاوا داوا لە بزوتنەوەی تالیبان بکەن، دەسەڵات لەگەڵ کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکەی ناوخۆیی ئەفغانستان دابەش بکەن و ڕەوشی ژنان و کچانی ئەو وڵاتە باش بکات.
چوونی وەفدی تالیبان بۆ نەرویژ یەکەم سەردانی نوێنەرانی بزوتنەوەکەیە بۆ دەرەوە، دوای گەڕانەوەیان بۆ دەسەڵاتی ئەفغانستان.