شەپۆلێکی بەفر و سەرمار چەندین شاری سعودیەی گرتۆتەوە

2022-01-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شەپۆلێکی بەفر و سەرما چەندین شاری سعودیەی گرتۆتەوە و لە شاری "تەریف" نزمترین پلەی گەرما تۆمارکراوە، کە ٣٠ ساڵە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە.

ناوەندی نیشتمانی کەشناسی سعودیە رایگەیاند، لە پارێزگای "تەریف" لە باکوری سعودیە نزمترین پلەی گەرما تۆمارکراوە و ٦ پلە لە ژێر سفری سیلیزییەوە بووە، ماوەی ٣٠ ساڵیشە پلەکانی گەرما لەو شارە بەوشێوەیە دانەبەزیوە، لە شاری "قورەیات"یش ٥ پلە و لە "عەرعەر" ٤ پلەی ژێر سفری سیلیزی تۆمارکراون.
کەشناسی سعودیە بڵاویشیکردەوە، ناوچەکانی "ریاز و شەرقیە و قەسیم"یش کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەو سەرمایەوە و پلەکانی گەرما نزیک بووە لە سفری سیلیزی، ھەروەھا بەفر چەندین ناوچەی بەرزایی باکوری سعودیەی داپۆشیوە، پێشبینیش دەکرێت  ئەو شەپۆلی سەرمایە تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوام بێت.