تورکیا: پشتیووانییەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە کاریگەری خراپیان لەسەر پەیوەندییەکمان ھەبووە

2022-01-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا رایدەگەیەنێت، پشتیووانییەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە کاریگەری خراپیان لەسەر پەیوەندییەکیانی ئەنقەرە و واشنتۆن ھەبووە.

خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، ھەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر یەپەگە و رێکخراوی گولەن،رای گشتیی تورکیای بەرامبەر ئەمریکا شێواند و بڕیارەکانی لە بارەی سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی رووسی و پشتییوانیەکانی بۆ یەپەگە، کاریگەری خراپیان لەسەر پەیوەندییەکانیان ھەبووە.

راشیگەیاند، بۆ تورکیا پەیوەندیە سەربازییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە سوریا و کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ ھێڵی سوورن و خواستیان ئەوەیە، ئەمریکا ھاوکارییەکانی بۆ یەپەگە و پەکەکە لە سوریا بپچڕێنێت.