بیتکۆین ٣.٥٪ی بەھاکەی لەدەستدا

2022-01-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھای بیتکۆین بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دابەزی و زیاتر لە ٣٪ی بەھاکەی لەدەستدا.

ئەمڕۆ ھەینی دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆین ٣.٥٪ی بەھاکەی لەدەستدا و بەھای ھەر بیتکۆینێک بۆ ٤١ ھەزار دۆلار دابەزی.


مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بەھای بیتکۆینێک گەیشتە ٦٩ ھەزار دۆلار، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە بەھاکەی بەردەوام لە دابەزیندایە و لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا ٤٠٪ی بەھاکەی لەدەستداوە. 


ھاوکات بەھای دراوی ئەلیکترۆنیی ئیسریومیش لە دابەزینی بەردەوامدایە و ئەمڕۆ ھەینی ٨.٣٪ی بەھاکەی لەدەستدا و بەھای ھەر ئیسریومێک بۆ سێ ھەزار و ٢٠٠ دۆلار دابەزی.