لە ھەر ١٥ کەسێکی دانیشتووی لەندەن کەسێک تووشی ئۆمیکرۆن بووە

2022-01-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لێپرسراوانی تەندروستی بەریتانیا ڕایانگەیاند، لە ھەفتەی کۆتایی بەر لە دەستپێکردنی ساڵی نوێ، لە ھەر ١٥ ھاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری لەندەن، کەسێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

نوسینگەی دەزگای سەرژمێری بەریتانیا ڕایگەیاند، لە ماوەی ھەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک کەس تووشی کۆرۆنا بوون، دەریشکەوتووە لە ھەر ٢٥ کەسێکی دانیشتووی بەریتانیا کەسێک تووشی کۆرۆنا بوون.

لە ناوچەکانی وێڵز و سکۆتلەندا و ئیرلەندای باکور، لە ھەر ٤٠ کەس، کەسێک تووشی کۆرۆنا بووە و زۆربەی تووشبووەکانیش لە جۆری ئۆمیکرۆنە.

بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەوروپا، کە تووشبوون بە ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تیایدا لە تەشەنەکردنی بەردەوامدایە، بەڵام حکومەت دەیەوێت لە ڕێگەی پڕۆگرامی وەرگرتنی ڤاکسین، چالاکییە ئابورییەکان بەردەوام بێت و کەرەنتینە ڕانەگەیەندرێت.