تەندروستیی جیھانیی: مەترسی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن زیاتر بووە

2021-12-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی ھۆشداریدا لە مەترسی کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆن، کە تا ئێستاش لە پەرەسەندنی بەردەوامدایە و لە ھەفتەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو لە جیھاندا بڵاوبووەتەوە.

تەندروستی جیھانی ئاماژەی بەوەشکردووە، مەترسی ئۆمیکرۆن بە شێوەیەکە سیستمە تەندروستییەکانی خستووەتە ژێر فشارێکی زۆرەوە، لە ھەندێک وڵاتیش تووشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە.


ئاشکرایکردووە، لە ھەفتەی ڕابردوودا ژمارەی تووشبووان لەسەر ئاستی جیھان بە ڕێژەی ١١٪ بەرزبووەتەوە، بەو ھۆیەشەوە وڵاتانی چین و ئەڵمانیا و فەڕەنسای خستووەتە نێوان بەرداشی ڕاگەیاندنی کەرەنتین یان ھێشتنەوەی کەرتە ئابورییەکان و چالاکییە مرۆییەکان بە کراوەیی.


ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداریشیداوە، بەھۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە پێویستیان بە نەخۆشخانە بێت، بە تایبەتی ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.