نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ٨٠ دۆلار نزیک دەبێتەوە

2021-12-29   |  
نرخی نەوت ٨٠ دۆلار جيهان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نرخی نەوتی برێنت بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل لە ٨٠ دۆلار نزیک دەبێتەوە .

 ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٢٣ سەنت و بە رێژەی ٠.٣% بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە ٧٩.١٧ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک، نرخی نەوتی تەکساسیش گەیشتۆتە ٧٦.١٩ دۆلار. 
لە ماوەی رابردوودا، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و دواکەوتنی سەپاندنی رێکاری نوێ لەلایەن بەریتانیا و فەڕەنساوە بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت ھەبووە. وەبەرھێنەرانیش لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکەی ئۆپیک پڵەسدان کە لە سەرەتای ساڵی داھاتوو بەڕێوەدەچێت، تێیدا بڕیار دەدرێت ئاستی بەرھەمھێنان بە تێکڕای ٤٠٠ ھەزار بەرمیل بۆ مانگی شوبات بھێڵدرێتەوە یاخود زیاد بکرێت.