ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی كەركوك رۆژی چوارەمی بەرێكرد

2021-12-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە رۆژی چوارەمدا چەند چاڵاكیەكی هونەری و ئەدەبی بەرێوەچوون و میوانانی ڤیستیڤاڵ چەند شوێنێكی مێژویی هونەری پارێزگای كەركوكیان بەسەر كردەوە، بڕیارە رۆژی پێنجەمیش چەند بەرهەمێكی شانۆیی نمایس بكرێت و كۆتا رۆژیش لیژنە هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمە شانۆییەكان بكات.

دووەمین ڤیستیڤاڵی شانۆی كەركوك خولی هونەرمەند عەلی كەریم، لە رۆژی شەمەی رابردوەوە كارەكانی دەستیپێكردوە و بڕیارە تاوەكو رۆژی پێنجشەمە بەردەوام بێت.