ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢١ دا ژمارەی پێوانەیی لە فرۆشتن و ھەناردەکردنی چەکدا تۆمارکردووە

2021-12-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەڵمانیا ئەمساڵ لە فرۆشتن و ھەناردەکردنی چەک و پێداویستی سەربازییەکاندا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد.

ئاژانسی ھەواڵی ئەڵمانیا بڵاوی کردەوە، وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێکی سەربە پارتی چەپ، باسی لەوە کرد کە حکومەت ئەمساڵ رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازیی بە بەھای زیاتر لە ٩ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن یورۆ.
بەوەش ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢١ دا، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردەوە لە فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازییدا لەسەر ئاستی جیھان ، پێشتر بەرلین لە ساڵی ٢٠١٩ دا ، بە بەھای ٨ ملیار یورۆ چەک و پێداویستی سەربازیی فرۆشتبوو.
ھەروەھا باس لەوە کراوە کە ئەمساڵ ئەڵمانیا زۆرترین چەک و پێداویستی سەربازیی بە میسر فرۆشتووە بە بەھای ٤ ملیار و ٤٣٠ ملیۆن  یورۆ.